نوشته شده در تاريخ شنبه 21 شهريور 1394برچسب:, توسط غریبه |

فه‌له‌ک بێزارم له ده‌ست کاره‌که‌ت

بێزارم له ده‌ست چه‌رخه لاره‌که‌ت

فه‌له‌ک چه‌رخه‌که‌ت له سوڕیان
که‌وێ
 
وا ساتێ هه‌ژار بێ خه‌م ناخه‌وێ

نوشته شده در تاريخ شنبه 21 شهريور 1394برچسب:, توسط غریبه |
نوشته شده در تاريخ شنبه 21 شهريور 1394برچسب:, توسط غریبه |

موددەتێکە من گرفتارم بە دەس سەوداتەوه
بووم بە داوی چینی زوڵف و پەرچەمی تاتاتەوه


مەنعی قوللابی موژەی ناکەم لە راکێشانی دڵ
بۆ ئەسیری چاوی مەستی پر خەوی ئەیباتەوه


واسەرم دانا بە عەزمی بەردەبازی ڕێگەکەت
مەرهەمی دەردی‌سەری من وا بە گەردی پاتەوه


گەر دەپرسی حاڵی پەروانەی دڵم؛ دور بێ لە رووت
وا لە سۆزشدا لە سایەی شەوچرای گۆناتەوه


چاوی خوێنخواری بە خوێنم فێره، وەک لێوی بە مەی
لێی‌گەرێن ــ ئێوە و خودا!ــ ئەو شۆخە با بیخواتەوه


شاهی چاوت موڵکی سەبر و تاقەتی بردم بە زۆر
مەسحەفی رووی تۆ بە گژیاچێ ئەگەر نەمداتەوه


مێشی خاڵت نافڕێ بەس باوەشێنی کە بە ناز
چونکە پابەنده بە شەهدی روومەتی زێباتەوه


شین و واوەیلایە، ئاساری قیامەت هەڵدەسێ؛
گوڵبەدەن ئەمرۆ بەرەو مەشریق ئەگەر لا کاتەوه


لەبشەکەر فەرموو بە زوڵفت باوەشێنی با نەکات؛
مێشی رۆحم گەر بنیشێتۆ بە قەندی چاتەوه


خەتتی دەرسی عیشقی (ناری)وەک رقوومی خاڵەکەت
وابە لەوحی گەردنی بێگەردی وەک میناتەوه

نوشته شده در تاريخ جمعه 29 شهريور 1394برچسب:, توسط غریبه |
نوشته شده در تاريخ دو شنبه 20 شهريور 1394برچسب:, توسط غریبه |

Image result for ‫عکس نوشته‬‎

نوشته شده در تاريخ دو شنبه 13 شهريور 1394برچسب:, توسط غریبه |

.: Weblog Themes By LoxBlog :.

تمام حقوق اين وبلاگ و مطالب آن متعلق به صاحب آن مي باشد.