خه‌د‌ه‌نگی چاوی شۆخی تۆ له دڵ بردوویه‌تی ئارام
به غه‌یری شه‌ربه‌تی لێوت نیه بۆ ده‌ردی من ده‌رمان
سه‌رم سۆڕ ما ئه‌من ئه‌مڕۆ له ناو بازاڕی دڵداری
که بۆ ده‌س ناکه‌وێ شادی،خه‌فه‌ت هه‌رتا بڵێی هه‌رزان
له ناو قاپی دڵی ته‌نگم نیه بێجگه له وێنه‌ی تۆ
به یادی خونچه‌که‌ی لێوت ئه‌با‌رێنم له چاو باران
له خه‌م پڕ بوو پیاڵه‌ی دڵ له دوای رۆژانی دڵداری
چ سه‌یره کاری ئه‌م چه‌رخه که‌مێ شادی گه‌لێ گریان
هه‌تاوی پڕ گڕی عومرم،گوڵی سووری ژیانم بوی
هه‌تاوم که‌وته پشت کێو و به‌هار بوو به گه‌ڵارێزان
کزه‌ی شه‌وگاری زستانه شه‌وانی سه‌ردی ته‌نیایی
مه‌گه‌ر ئامێزی گه‌رمی تۆ به خه‌و کا عاشقی له‌رزان
ئیتر ناتبینمه‌و هه‌رگیز،گوڵی سوورم خودا حافیز
ئه‌گه‌ر چی چوی به خۆڕایی،ئه من ماوم له سه‌ر په‌یمان
نظرات شما عزیزان: