در آرزوی محال
نوشته شده در تاريخ یک شنبه 7 تير 1394برچسب:, توسط غریبه |

چیت بۆ بنوسم شۆخى شیرینـــــم.....نه‌رمه‌ شه‌ماڵی باخی ئه‌وینم
ئه‌ى ناسكترین شۆخى شاره‌كــه‌م.....ته‌سکینی دڵـــه‌ پڕ ئازاره‌که‌م
ساڕێژیى زامى گیانى له‌ت له‌تــــم.....په‌پوله‌ی دونیای پڕ به‌رائه‌تــم
چراى ڕِونــاكى تاریـكى ژوانــــــــم.....ئاشنای گریان و ئاخی شه‌وانم
له‌و ده‌مه‌ى هاتى و چــاوت هه‌ڵێنا....لافاوی شـــادیت له‌گه‌ڵ خۆت هێنا
كاتێ باڵاكه‌ت خســـته‌ ئامێـــــــزم.....تینت دایه‌وه‌ جـــــه‌سته‌ی بێ هێــزم
بۆ ئه‌ویندارى عیشقى پڕِتاســــه‌ت.....هه‌توانی زام بوو گه‌رمی هه‌ناسه‌ت
ئه‌سیرت كردم به‌زوڵفـــى خــــاوت...وێــرانت کردم به‌غه‌مـــزه‌ی چاوت
ئێستێ من دیلم له‌ دونیاى جوانیت...وه‌ک مــۆم ده‌سوتێم بۆ کامه‌رانیت
باوه‌شى گه‌رمت ئارامگاى منه‌..... جێی پێکه‌نین و سه‌یرانگای منه‌
خه‌نده‌ى سه‌رلێوت مژده‌ى به‌هاره....‌جوانترین دیاری په‌روه‌ردگاره‌
له‌و ده‌مه‌ى به‌ناز چاوان هه‌ڵدێنی.... بــــارانی سۆزم بۆ ده‌بارێنی
منیـــــش به‌یادى ئه‌و عیشقه ی دات پێم....هه‌تاکو ماوم شیعرت بۆ ده‌ڵێم



نظرات شما عزیزان:

نام :
آدرس ایمیل:
وب سایت/بلاگ :
متن پیام:
:) :( ;) :D
;)) :X :? :P
:* =(( :O };-
:B /:) =DD :S
-) :-(( :-| :-))
نظر خصوصی

 کد را وارد نمایید:

 

 

 

عکس شما

آپلود عکس دلخواه:






تمام حقوق اين وبلاگ و مطالب آن متعلق به صاحب آن مي باشد.