بڵێن به یارم شه‌می شهمستان
له‌گه‌ڵ ته‌رمه‌که‌م بێت بۆ گۆڕستان
بڕژێ به سه‌رما فرمێسکی چاوی
کفنه‌که‌م بدروێ له زولفی خاوی
به ده‌ستی ناسک شۆخی دولبه‌رم
به‌ردی ئه‌لحه‌دم دانێ سه‌ر سه‌رم
که به‌ردی دانا خاکی مه‌زارم
بکا به سه‌رما شۆخی نازارم
بێره سه‌ر قه‌برم بۆم بگری جار جار
خۆش دور بگره له تانه‌ی به‌دکار
گیانه گه‌ر هاتوو ئه‌مه‌ت بۆ ردم
به وێنه‌ی دڵدار تۆ به‌ڕێت کردم
شه‌رتبێ هه‌تاکوو ڕۆژه‌که‌ی ئهلاس
تۆ له یاد ناکه‌م شۆخی دیده مه‌ست
نظرات شما عزیزان: